ئێمە دەزانین گەڕان بە دوای دۆزینەوەی ڕێگا بۆ چوونە ناو ڕەوتی کاری پەناخوازی، ئاڵۆز و ئەستەمە. ئێمە ڕابەرێکمان پێکهێناوە کە دەتباتە سەر هەموو قۆناغەکانی کارەکە. یارمەتیشت دەدات لە ماف و ئەرکەکانی خۆت تێبگەیت و بڕیاری زانایانەیان لەسەر بدەیت.

 :ڕابەری ڕێنوماییەکانی پەناخوازی لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە

بەشی ١: خزمەتگوزارییەکانی یارمەتی کۆچبەران

ئەم بەشە لەو خزمەتگوزارییانە دەدوێت وا ڕێکخراوەی یارمەتی کۆچبەران ئاراستەی پەناخوازان لە شانشینە یەکگرتووەکانی بەریتانیای دەکات، هەروەها چۆنیەتی دەستڕاگەیشتن پێیان.

:هەموو بەشەکە بخوێنەوە


بەشی
 ٢: داواکاریی پەنابەری

لەم بەشەدا، دەتوانی بابەتی سەبارەت بە چۆنیەتی داواکاریی پەنابەری لە شانشینە یەکگرتووەکان بخوێنیەوە. هەروەها باسی ئەو چاوەڕوانیانە دەکات کە لە ماوەی چاوپێکەوتنی سەرەتاییدا لە هۆم ئۆفیست هەیە و چۆنیەتی سکاڵا کردنیش ئەگەر هەستی ئەوەت کردبێت کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵتدا نەجووڵاونەتەوە. هەروەها زانیاری سەبارەت بە پشتگیریی لایەنی دارایی و خانووبەرەی تێدایە هاوڕێ لەگەڵ ئەو چاوەدێرییە تەندروستییانەی وا مافی خۆتن و ئەو بەڵگەنامانەش وا لەوێ، یان بە ماوەیەکی کەم دوای ئەو دەتدەنێ. لەوێدا پێداویستیی ئیمزا کردن، دەست ڕاگەیشتن بە ڕێنومایی یاسایی و ئەرکەکانت بۆ ئاگادار کردنەوەی هۆم ئۆفیس لە هەر چەشنە گۆڕانکارییەکی بارودۆخەکەت.

دەتوانی ڕەوتی کاروباری پەنابەریەتی لێرە دا ببین.


سەیری ڤیدیۆکانمان بکە، کە چۆنیەتی  چاوپێکەوتنی سەرەتایی  و  چۆنیەتی داواکاریی پشتگیریی پەنابەریەتی تێیاندا ڕوونکراوەتەوە.

: هەموو بەشەکە لێرەدا بخوێنەوە


بەشی ٣: چاوپێکەوتنی سەرەکیی پەنابەریەتی

لێرەدا زانیارییت لەسەر چاوپێکەوتنی سەرەتایی هۆم ئۆفیس دەست دەکەویت لەگەڵ چۆنیەتی ئامادە بوون بۆ چاوپێکەوتنەکە، هەروەها کورتەیەک سەبارەت بەو ئاکامانەی کە گونجاوە بیبێت.

سەیری  ڤیدیۆکانی ئێمە بکە وا چاوپێکەوتنی سەرەکی ڕوون دەکەنەوە.

:هەموو بەشەکە لێرەدا بخوێنەوە 


بەشی ٤: دوای بڕیار – بە ئەرێ 

ئەم بەشە ڕوونیدەکاتەوە دوای ئەوەی مۆڵەتی مانەوە لە شانشینە یەکگرتووەکانت پێدرا، چی دێتە پێشەوە و چ ئەوراقێکت پێدەدرێت. هەروەها ڕوونیدەکاتەوە کە ناوەندی یارمەتی کۆچبەران لە ماوەی دوای بڕیارەکەدا چ پشتگیرییەکت دەتوانێ پێشکەش بکات.

سەیری ڤیدیۆکەی ئێمە بکە کە ئەو پشتگیرییانە ڕوون دەکاتەوە وا دوای بڕیارەکە بۆت مسۆگەر دەکرێت.

:هەموو بەشەکە بخوێنەوە 


بەشی ٥: دوای بڕیار – بە نەخێر

ئەم بەشە پێتدەڵێ بارودۆخەکەت لە ئەگەری ڕەفز بوونەوەی کەیسەکەتدا چۆن دەبێت، و چۆن دەست بە ڕێنومایی یاسایی دژ بە بڕیارەکە ڕابگەیەنیت. بۆت ڕووندەکاتەوە کە ئەگەر هات و 'مافی پێداچوونەوەت بۆ نەما' چی بکەیت، بەو یارمەتییانەوە وا ناوەندی یارمەتی کۆچبەران دەتوانێ ئاراستەتی بکات. هەروەها خزمەتگوزاریی گەڕانەوەی خۆبەخشانەت بۆ ڕووندەکاتەوە.

:هەموو بەشەکە بخوێنەوە  


بەشی ٦: پشتگیریی تایبەتمەند

لێرەدا دەتوانی سەبارەت بە شوێن هەڵگرتنی کەس وکار، و پشتگیریی قوربانیانی کۆیلەتی، ئەشکەنجە، توندوتیژیی جنسی یا خەتەنەی کچان زانیاری وەربگریت. هەروەها پێتدەڵێ چۆن هەواڵی تاوانەکان بە پۆلیس بدەیت.

:هەموو بەشەکە بخوێنەوە 


بەشی ٧: پەیوەندییە بە سوودەکان

ئەم بەشە هەڵگری چۆنیەتی پەیوەندیگرتن بەو ڕێکخراوانەی دیکەوەیە کە پشتگیری و یارمەتی ئاراستەی پەناخوازان و پەنابەران دەکەن.

:هەموو بەشەکە بخوێنەوە

 

دەتوانی هەموو ڕابەری ڕێنوماییەکانی پەناخوازی لێرە دا بخوێنیەوە.

ئەگەر زانیاریی پێویستت لێرەدا نەدۆزییەوە، دەتوانی بۆ وەرگرتنی نەسیحەت و ڕێنومایی لە سەر ئەم ژمارەیە تەلەفونمان بۆ بکەیت ٥٠٣ ٨٠١٠ ٠٨٠٨ هەروەها دەتوانی کەڵک لە وێب چەت و داواکاریی سەر ئینتەرنێت وەربگری لەسەر پۆرتاڵی بەکارهێنەرانی ئێمە و(کلیک بکە لە سەر(Contact us هەروەها دەتوانی فۆڕمی داواکاری لەسەر ئەم شوێنە پڕ بکەیتەوە  پۆرتاڵی بەکارهێنەرانی ئێمە و لەوێدا سەرچاوەکانی زانیاری وەرگرتن بدۆزیتەوە.

تکایە سەرنج بدە کە ئێمە دەتوانین سەبارەت بە حەق و حقووقەکەت زانیاریت بدەینێ، بەڵام ناتوانین نەسیحەتی یاسایی یان نوێنەرایەتی یاساییت بکەین. ئەگەر نەمانتوانی، ئەودەم لیستەی نوێنەرانی جێگەی بڕوای یاساییت پێشکەش دەکەین